فەڕەنسا: بەردەوام دەبین لە گەیاندنی ھاوكاری بۆ ئۆكراین
2022-02-24 11:34     134 جار بینراوە      کۆمێنت
فەڕەنسا و ئوسترالیا ئیدانەی ھێرشەكەی روسیا بۆ سەر خاكی ئۆكراین دەكەن و دەڵێن، سزای زیاتر بەسەر مۆسكۆدا دەسەپێنن.
دوای ھێرشی روسیا بۆ سەر ئۆكراین، ئیمانوئێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا لەتویتێكدا ھاوخەمی خۆی بۆ پاراستنی سەروەری خاكی ئۆكراین دەربڕی و رایگەیاند، پشتیوانی لەسەرۆك و گەلی ئەو وڵاتە دەكەن، جەختی لەوەشكردەوە، لەرووی ئابوری و دارایی و ھاوكاری سەربازییەوە، فەرەنسا لەگەیاندنی پشتیوانی خۆی بۆ ئۆكراین بەردەوام دەبێت.
سكۆت مۆریسن سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیاش رایگەیاند، روسیا چەندین مانگە خۆی بۆ ئەو ھێرشە ئامادەكردووەو ئەوەی پوتن ئەنجامیدا چاوەڕوانكراو بوو، ئاماژەی بەوەشكرد، پاڵپشتی حكومەت و خەڵكی ئۆكراین لەھەموو بوارەكاندا دەكەن.
مۆریسن ئاشكراشیكرد، ئوسترالیا سزای بەسەر ھەشت ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا و پێنج بانكی ئەو وڵاتەدا سەپاندووە و ٣٠٠ ئەندامی پەرلەمانی روسیاش دەخاتە لیستی گەمارۆكانیانەوە.
بابەتی زیاتر