بایدن: وەڵامێكی یەكلاییكەرەوەی شەڕانگێزییەكانی روسیا دەدەینەوە
2022-02-24 15:24     323 جار بینراوە      کۆمێنت
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، روسیا جەنگێكی بەرنامە بۆ داڕێژراوی دەستپێكردوە كە بەهۆیەوە ژمارەی گیانلەدەستدان و ئەو ئازار و ناڕەحەتیانەی خەڵك ڕوبەڕوی دەبنەوە كارەساتبار دەبێت.
جۆ بایدن لەوتارێكدا ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەمشەو جیهان هەمو بەدوعاكانیان هاوخەمی گەلی ئۆكرانیان بەهۆی ئەو هێرشە بێ پاساو و ناڕەوایەی لە لایەن هێزە سەربازییەكانی ڕوسیاوە توشیبون.
سەرۆك پوتن جەنگێكی بەرنامە بۆداڕێژراوی دەستپێكردوە كە بەهۆیەوە ژمارەی گیانلەدەستدان و ئەو ئازارو ناڕەحەتیانەی خەڵك ڕوبەڕوی دەبنەوە كارەساتبار دەبێت، تەنها ڕوسیا بەرپرسیاری ئەو كوشتارو وێرانكاریە دەبێت كە ئەم شەڕە دەیهێنێت و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان و هاوبەشانی وەڵامی یەكلاكەرەوەیان دەبێت."
بابەتی زیاتر