یەکێتی ئەوروپا: سزای قورس بەسەر روسیادا دەسەپێنین

  2022-02-24 18:59      289 جار بینراوە        کۆمێنت
ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین

یەکێتی ئەوروپا ئیدانەی ھێرشەکەی روسیای بۆ سەر ئۆکراین کردو رایگەیاند زنجیرەیەک سزای قورس بەسەر مۆسکۆدا دەسەپێنن.
ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش لەگەڵ جۆزێپ بورێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، بەتوندی ئیدانەی ھێرشی دڕندانەی روسیا بۆ سەر خاکی ئۆکراین و ھاوڵاتیانی مەدەنی ئەو وڵاتە دەکەن و بەھەموو شێوەیەک پشتیوانی لە حکومەت و گەلی ئۆکراین دەکەن. 
وتیشی، پاکێجێک لە گەمارۆی ئابوری و بلۆککردنی سامانی لێپرسراوانی روسیا رادەستی سەرکردەکانی ئەوروپا دەکەن و بەزوترین کات سزای قورس بەسەر مۆسکۆدا دەسەپێنن.
ھاوکات جۆزێپ بورێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ھێرشەکەی روسیا تەنھا پێشێلکردنی سەروەری خاکی ئۆکراین و یاسا نێودەوڵەتییەکان نییە، بەڵکو پێشێلکردنی بنەماکانی مافی مرۆڤە و دەبێت روسیا بەرپرسیارێتی دەرەنجامەکانی ھەڵبگرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو