زیلینسکی: چەک دانانێین و بەرگری لە وڵاتەکەمان دەکەین

  2022-02-26 11:48      341 جار بینراوە        کۆمێنت
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 26ی کانوونی دووەم،  جارێکی تر ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین لە تۆمارێکی ڤیدیۆیی نوێدا لە کیێڤی پایتەخت دەرکەوتەوە و ڕایگەیاند، بە ھیچ شێوەیەک چەک دانانێن و بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە وڵاتەکەیان. وتیشی، بەرگری دەکەن لە خاک و وڵات و منداڵەکانیان.
سەرۆکی ئۆکراین ئاماژەی بەوەشکرد، بڕوا بە زانیاری و پڕوپاگەندە ساختەکان نەکەن کە بڵاودەکرێتەوە لە بارەی خۆبەدەستەوەدانی سوپای ئۆکراین، دڵنیابن سوپای ئۆکراین بە ھیچ شێوەک چەک دانانێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو