ڕوونكردنەوەیەك لە وتەبێژی سەرۆكایەتیی كۆمارەوە

  2022-02-26 21:28      312 جار بینراوە        کۆمێنت

ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە ووردەكاری دەركردنی مەرسومی كۆماری ژمارە 2 ی ساڵی 2022 
یەكەم/ لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان قسە و باسێكی زۆر سەبارەت بە مەرسومی كۆماری ژمارە 2ی 1-10-2022 لە ئارادایە كە تایبەتە بە فەرمانی لێخۆشبون لە تاوانبار (جەواد لوئەی جەواد)، لەم ڕوەوە بەپێویستی دەزانین ئەوە روونبكەینەوە كە ئەم مەرسومە كۆمارییە لەسەر ڕاسپاردەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بووە كە بە نوسراوی ژمارە  ( ق / 2/ 3/ 106 /43 / 61) لە رۆژی 5-1-2022 ئاراستەی سەرۆكایەتی كۆمار كراوە، لەسەر ئەو بنەمایەش سەرۆكایەتی كۆمار مەرسومی لێخۆشبوونی بە گوێرەی بنەما دەستوری و یاسا كارپێكراوەكان پاڵپشت بە حوكمەكانی مادەی (73 / یەكەم) دەركرد. 
دووەم| دەستبەجێ سەرۆك كۆمار داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی خێراو بەپەلەی كردووە بۆ لێكۆڵینەوە لە ووردەكارییەكانی ئەم پرسە و پێداچوونەوە بە ئەوەلیاتی مەرسومەكە بە مەبەستی چارەسەركردنی ھەر كەموكورتیەكی یاسایی ئەگەر لەو مەرسومەدا هەبێت و بە زووترین كاتیش ئەنجامەكانی بۆ ڕایگشتی ڕادەگەیەنین.
دووپاتیشی دەكەینەوە كە سەرۆك كۆمار ھیچ كات خەمسارد نەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی مەترسی ماددە ھۆشبەرەكان و روبەڕوبونەوەی ئەوانەشی بازرگانی پێوە دەكەن یان لەو تاوانانە گلاون، چونكە ئەمە تاوانێكە دژی ئاسایش و سەقامگیری كۆمەڵگە.
وتەبێژێك لە سەرۆكایەتی كۆمار
26ی شوباتی 2022

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو