سیستەمی سویفت چییە؟
2022-02-27 12:01     370 جار بینراوە      کۆمێنت
سیستەمی سویفت چییە؟
SWFIT
سویفت كورتكراوەی كۆمەڵەی پەیوەندی بانكەكانی جیهانە.
ساڵی 1973دامەزراوە و بارەگاكەی لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكایە.زیاتر لە 209 ئەندامی هەیە، سیستەمی سویفت یاخوود كۆمەڵەی پێوەندیی دارایی بانكە جیهانییەكان، سیستەمێكی جیهانیی باكەكانی وڵاتانی زلهێز و كۆمپانییا زەبەلاحەكانی جیهانە، كەتێیدا وڵاتان لەڕێگەیەوە ئاڵوگۆڕی دراوەكانیانیانی تێدا دەكەن. هەموو ڕێگاكانی پارە حەواڵەكردن لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە، لەڕێی ئەم سیستەمە جیهانییەوە، گەر بێتو ڕووسیا لەم سیستەمەدا دەر بكرێت؛ كارەساتێكی ئابووری بەسەر خەڵك، كۆمپانیا گەورەكان و ئابووریی ڕوسیادا دێت.
گرنگترین لایەنە باشەكانی سیستەمی سویفت
-خێرایی گەیاندن و گەیشتنی بە سوودمەندان
-پاراستنی لایەنی ئاسایشی گەیشتن
-كەمترین تێچوی گەیاندن
-24 كاتژمێر كاردەكا
چی دەگوزەرێت گەر ڕووسیا لە سیستەمی سویفتدا بلۆك بكرێت؟
پێش هەموو ئەگەرەكان، كۆمپانیا گەورەكانی ناوەوە و دەرەوەی ڕووسیا، توانای هەناردەكردن و ئاڵوگۆڕكردنی پارەیان نییە و كێشە بۆ ئەو كۆمپانیا ڕووسییانە درووست دەبێت، كە لەڕێی دۆلاری ئەمریكییەوە نەوت و غازی وڵاتەكە هەناردەی دەرەوە دەكەن.
ئەمە جاری یەكەم نییە وڵاتێك لە سیستەمی سویفتدا بلۆك دەكرێت؛ ساڵی 2014 ئێران لە سیستەمەكەدا كرایە دەرەوە و نیوەی داهاتی نەوتی بەوهۆیە لەدەستدا، هەروەها لە سەدا ٣٠ بازرگانی دەرەوەی وڵاتەكە، تووشی كارەساتی گەورە هات.
لە ئێستادا ڕووسیا بۆ بەردەوامبوون لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی و مانەوەی ئابوورییەكەی، پێویستی بەوەیە لەناو سیستەمی سویفتدا بمێننەوە؛ بەڵام میدیا جیهانییەكان لەسەر زاری بەرپرسە باڵاكانی وڵاتانی ئەوروپا، ئەمریكا و بەڕیتانیاوە ڕایدەگەیەنن: پێدەچێت ڕووسیا لەو سیستەمەدا بلۆك بكرێت. لەلایەكی دیكەوە، تەنها ڕووسیا بەدەركردنی لەم سیستەمەدا زەررمەند نابێت، بەڵكو بەشێك لە وڵاتانی ئەەوروپا، هەروەها ویلایەتە یەكگرتوەكان، زەرەرمەندی دووەم و سێیەمی دەركردنی ڕووسیا دەبن، لە سیستەمەكەدا.
بەپێی یاسای دامەزراوە جیهانییەكە، سیستەمەكە پەیوەستە بە بڕیارەكانی یەكێتی ئەوروپاوە، گەر بێتو یەكێتی ئەوروپا بڕیار بدات ڕووسیا لەو سیستەمەدا بكرێتە دەرەوە، ئەوا دامەزراوەكە دەبێت ڕێكارەكانی بلۆككردنی ڕووسیا ئەنجام بدەن.
بابەتی زیاتر