دانوستانی روسیا و ئۆكراین دەستپێدەكات

  2022-02-28 11:11      142 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ دانوستانی روسیا و ئۆكراین لەسنووری نێوان ئۆكراین و بێلاڕوس دەستپێدەكات، ئوسترالیاش سزا بەسەر سەرۆك و سەرۆك وەزیران و وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و ناوخۆی روسیا دەسەپێنێت.
حكومەتی بێلاڕوس رایگەیاندوە، ھەموو ئامادەكارییەك بۆ بەڕێوەچوونی دانوستانی نێوان روسیا و ئۆكراین كراون و وەفدی دانوستانكاری ھەردوو وڵاتیش گەیشتوونەتە ناوچەكی سنووریی نێوان بێلاڕوس و ئۆكراین لە نزیك چێرنۆبڵ.
ئەندامێكی وەفدی دانوستانكاری ئۆكراینیش بە میدیاكانی وتووە، ئەمڕۆ دانوستانەكانیان لەگەڵ روسیا دەستپێدەكەن و گوێ بۆ ھەموو پێشنیازەكانی روسیا دەگرن، سەرۆكی وەفدی دانوستاندكاری روسیاش رایگەیاند، ھیوادارن لە نزیكترین كاتدا بگەن بە رێككەوتن لەگەڵ ئۆكراین.
لە لایەكی ترەوە، حكوومەتی ئوسترالیا سزای بەسەر سەرۆك و سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك بەرپرسی باڵای روسیادا سەپاند و رایگەیاند، رێگە بە ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی روسیا و سەرۆك وەزیران و ھەریەكە لە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و ناوخۆی ئەو وڵاتە نادەن، بچنە خاكی ئوسترالیا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو