حەلبوسی: لە كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەماندا سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێردرێت

  2022-02-28 20:21      272 جار بینراوە        کۆمێنت
سەرۆکی پەرلەمانی عیراق

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنەكەدا سەرۆك كۆماری عێراق هەڵدەبژێردرێت و دەنگ لەسەر لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانیش دەدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران بەئامادەبوونی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق كۆبۆوە و باس لە پرسی گۆڕانكاری لە بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقییدا كرا و بڕیاری پێكهێنانی 25 لیژنەی هەمیشەیی بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران درا.
دوای كۆبوونەوەكە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەی داهاتوودا سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێرێت و دەنگ لەسەر لیژنە هەمیشەییەكانی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران دەدرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو