70 فڕۆكەی جەنگی رەوانەی ئۆكراينا كرا

  2022-03-01 09:49      585 جار بینراوە        کۆمێنت

بۆ بەرگریكردن لە ئۆكراينا، سێ وڵات 70 فڕۆكەی جەنگی رەوانەی ئەو وڵاتە دەكەن.
ئاژانسی هەواڵی تاس، ئاشكاریكرد، هەر یەك لەبولگاریا، پۆڵەنداو سلۆڤاكیا 70 فڕۆكەی جەنگییان گواستەوە بۆ ئۆكراينا.
هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆكراينا پێی نایە رۆژی شەشەم، بەگوێرەی سەرچاوەكانیش مۆسكۆ كاروانێكی سەربازیی بەدرێژایی 60 كیلۆمەتر بەرەو كیێڤی پایتەختی ئۆكراينا بەڕێكردووەو تەنیا 25 كیلۆمەتری ماوە بگاتە كیێڤ.
لەلایەكی دیكە دەسەڵاتدارانی كەنەدا رایانگەیاند، دوو فڕۆكەی رووسیایان لەئاسمانی وڵاتەكەیان دوورخستووەتەوە.
پێشتر لە 27/2/2022، كەنەدا دژی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆكراينا بڕیاریدا كە فڕۆكەكانی رووسیا لەئاسمانی وڵاتەكەی قەدەغە بكات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو