لەهێرشێکی روسیادا ٧٠ سەربازی ئۆکرانیا کوژران
2022-03-01 10:54     252 جار بینراوە      کۆمێنت
لەهێرشێكی موشەكی سوپای رووسیا بۆسەر هێزە چەكدارەكانی ئۆكرانیا، ٧٠ سەربازی وڵاتی ناوبراو كوژران.
كەناڵی سكای نیوز بڵاویكردەوە، لەهێرشێكی مووشەكی سوپای روسیا بۆسەر هێزە چەكدارەكانی ئۆكرانیا لەشاری خیرسۆنی ئەو وڵاتە، ٧٠ سەربازی ئۆكرانی كوژران". دوو سەربازمان لە ئۆكرانیا كوژراوەو شەشی دیكەش بریندار بوون هاوكات رەمەزان قادیرۆڤ سەرۆكی چیچان رایگەیاند، دوو سەربازمان لە ئۆكرانیا كوژراوە و شەشی دیكەش بریندار بوون". جەنگی نێوان روسیا و ئۆكرانیا ماوەی شەش رۆژە بەردەوامەو لەسەرەتای دەستپێكردنی جەنگەكەوە كوژرانی ٧٠ سەرباز لە یەك هێرشدا، زۆرترین رێژەی قوربانییە لە هێرشێكدا كە راگەیەندرابێت.
بابەتی زیاتر