وەزارەتی كۆچ: ٥٥٣٥ ھاووڵاتی عێراق و ھەرێم لە ئۆكراین گیریانخواردووە

  2022-03-01 12:48      189 جار بینراوە        کۆمێنت

زیاتر لە پێنج ھەزار و ٥٠٠ ھاووڵاتی عێراق و ھەرێمی كوردستان لەئۆكراین گیریانخواردووە، وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش، پاسپۆرت دەدات بەو ھاووڵاتیە عێراقیانەی، لەئۆكراین پاسپۆرتەكانیان ونكردووە.
عەلی عەباس جیھانگیر، وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، ڕایگەیاند، پێنج ھەزارو ٥٣٥ ھاووڵاتی عێراقیی كە بەشێوەیەكی یاسایی چوونەتە ئۆكراین، بەھۆی ھێرشەكانی ڕووسیا لەخاكی ئۆكراین گیریانخواردووە.
ئاشكراشیكرد، تا ئێستا ھیچ ڕێكارێكیان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ھاووڵاتیانە بۆ عێراق یان گواستنەوەیان بۆ وڵاتانی دراوسێی ئۆكراین ئەنجامنەداوە، بەڵام لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و كونسوڵخانە و باڵیۆزخانەی عێراق لە ئۆكراین ھەماھەنگی دەكەن و لەپەیوەندیدان لەگەڵ ئەو ھاووڵاتیانە، بۆ دابینكردنی تێچووی گواستنەوەیان.
ڕۆژی دووشەممە، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی دەرەوە، باڵیۆزخانەكانی عێراقی لەئۆكراین و ھەنگاریا و پۆڵەنداو ڕۆمانیا، ڕاسپاردووە پاسپۆرتی تێپەڕین بدەن بەو ھاووڵاتییە عێراقیانەی، كە لەكاتی جێھێشتنی خاكی ئۆكراین پاسپۆرتەكانیان ونكردووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو