نرخی نەوت ئاستی پێوانەیی تۆماركرد

  2022-03-02 09:49      261 جار بینراوە        کۆمێنت

ماوەی چەند رۆژێكە نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبونەوەكانی و ئەمڕۆش 110دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێك تێپەڕاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ی ئازار، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەكانی سوتەمەنی بە رێژەی 5.4%بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 110.1دۆلار.
هاوكات هەر ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكا 4.67%بەهای بەرزبوەوە و گەیشتە 108.24 بۆ هەر بەرمیلێك.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، هۆكاری بەرزبونەوەی بەهای نەوت بۆ بەردەوامی گرژییەكانی نێوان روسیا و ئۆكرانیا دەگەڕێتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی گفتوگۆكانی رۆژی دوشەممەی نێوان هەردو وڵات بێ ئەنجام كۆتایی هات و وڵاتانی رۆژئاواش سزای توندیان بەسەر روسیادا سەپاندوە.
نرخی دادەبەزێتەوە.
هاوكات پەیمانگای دارایی نێودەوڵەتی (IIF) لەدواین راپۆرتیدا باسی لەوەكردوە،  سەرەڕای بەردەوامی بەرزبونەوەی بەهای نەوت لەچەند مانگی داهاتودا، بەڵام چاوەڕێ دەكرێت ساڵی 2022 بەتێكڕا بەهای نەوت لە 66 دۆلاردا جێگیرببێت، بۆیە داوا دەكات گەشەی ئابوری وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لەم ساڵدا بۆ پەرەپێدانی كەرتەكانی دیكە و رەخساندنی هەلی كاری زیاتر بۆ گەنجان سودی لێوەربگیرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو