سزاكانی سەركەرتی وزەی روسیا نرخی نەوتی بۆ ١١٠ دۆلار بەرزكردەوە
2022-03-02 10:12     164 جار بینراوە      کۆمێنت
سزاكانی سەر كەرتی نەوت و وزەی روسیا، نرخی نەوتی لەبازاڕەكانی جیھان بەرزكردەوەو ئەمرۆ چوارشەممە یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ١١٠ دۆلارو نەوتی خاوی تەكسایش بە ١٠٩ دۆلارو ١٩ سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
ھاوكات لێدوانەكەی (جنیفر گرانھۆڵم) وەزیری وزەی ئەمریكا لەبارەی بڕیارەكەی جۆبایدن بۆ خستنە بازاڕی ٣٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی ستراتیژی عەمباركراوەی ئەمریكا، رەوشی بازاڕی نەوتی زیاتر شڵەژاندو لەماوەی كەمتر لە ٢٠ سەعاتی رابردوو نرخی نەوت بە رێژەی ٤.٨٨٪ بەرزبووەتەوە.
بڕیاریشە ئەمڕۆ وڵاتانی ئۆپێك و ئۆپێك پڵەس بە بەشداری روسیا، لەبارەی نرخی نەوت و بەرزكردنەوەی ئاستی ھەناردەكردن كۆببنەوە، بەڵام ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز ئاشكرای كردووە، ئۆپێك و ئۆپێك پڵەس پێكداگردەبن لەسەر ھەڵوێستەكانی پێشوویان لەبارەی ھاوسەنگی بازاڕی نەوت و بەدووری زانیوە لەمانگی ئازار ئاستی ھەناردەكردن زیاد بكەن.
بابەتی زیاتر