کۆمپانیای ئەپڵ فرۆشتنی بەرهەمەکانی لە روسیا راگرت
2022-03-02 14:23     211 جار بینراوە      کۆمێنت
سزاکانی سر روسیا درێژەیان هەیە
کۆمپانیای ئەپڵ فرۆشتنی بەرهەمەکانی لە روسیا ڕاگرت. هەروەها ماڵپەڕەکانی (RT/روسیا الیوم) و (Sputink)ی روسی، لەمەودوا ناتونن سوود لە ئەپلیکەیشنەکانی ئەپڵ وەربگرن.
ئەو هەنگاوەی کۆمپانیای ئەپڵ لەچوارچێوەی ئەو سزا و گووشارانەدایە کە لەلایەن ئەمریکا و ئەوروپا و چەندین وڵاتی تری جیهانەوە دەکرێنەسەر روسیا، لەپای لەشکرکێشییەکەی بۆ سەر ئۆکراین و داگیرکردنی بەشێک لە خاکی ئەو وڵاتە.
سەرچاوە: ماڵپەری Bloomberg
و. لەئینگلیزییەوە
بابەتی زیاتر