‎وادەی دەنگدان لەسەر كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دیاریكرا

  2022-03-03 11:52      293 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەرشیف

بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو پەرلەمانی عیراق جارێكی تر دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بكاتەوە.
پەرلەمانی عیراق، بەرنامەی كاری خۆی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، رۆژی شەممە 5-3-2022، ئەنجومەنی نوێنەران سەعات 11ی پێشنیوەڕۆ بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی دوو تەوەر كۆدەبێتەوە، تەوەری یەكەم تایبەتە بە دەنگدان بە دووبارەكردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار، تەوەری دووەمیش بۆ هەڵبژاردنی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان و جێگیركردنیان دەبێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە، پێشتر پەرلەمانی عیراق دوو جار دەرگای خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق كردەوە، بەڵام جاری یەكەم بەهۆی تەواونەكردنی نیسابی قانونی نەتوانرا پرسەكە تێپەرێندرێت و جاری دووەمیش بە هۆكاری نایاسایی بوونی دووبارەكردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن دواخرایەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو