سۆمۆ لیژنەیەک بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەسەر نەوتی هەرێم پێکدەهێنێت

  2022-03-03 21:58      207 جار بینراوە        کۆمێنت
بینای کۆمپانیای سۆمۆ

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ " لیژنەیەک پێکدێنێت بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەسەر نەوتی ھەرێم.

لە نوسراوێکدا، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی نیشتمانی عێراقی "سۆمۆ" بڕیاری دا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی شەش کەسی (کە هیچیان لە هەرێمی کوردستان نین) بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراقی لەبارەی دەرهێنان و ناردنی نەوتی هەرێم.
 لە نوسراوەکەدا هاتووە کە ئەو لیژنەیە دەسەڵاتی بەدوداچون بۆ تەواوی برگەکانی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی هەیە جگە لە ناردن کە لە دەسەڵاتی وەزارەتی نەوتی عێراقیە، و ئەو لیژنەیە هەر ئێستا دەست بە ئەرکەکانی خۆی دەکات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو