زلێنیسكی: جیهان نابێت وەك تەماشاكارێك بمێنێتەوە، دەبێت هاوكاری وڵاتەكەمانبن

  2022-03-05 10:37      145 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆكی ئۆكرانیا داوای لەئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتوەكان كرد ئاسمانی وڵاتەكەی بپارێزن و چیتر پێویست ناكات وڵاتان وەك تەماشاكارێك بمێننەوە و دەبێت هاوكاری وڵاتەكەی بن.

ڤۆڵۆدمیر زلێنیسكی، لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتویتەر نوسیویەتی، "تیرۆریزمی ناوەكی پێویستی بە بەرپەرچدانەوە و روبەڕوبونەوە هەیە، لەكۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتوەكان، داوادەكەین ئاسمانی ئۆكرانیا بپارێزرێت و رێگە بە روسیا نەدرێت بەردەوامبێت لەهێرشی ئاسمانی و بۆمببارانكردنی وڵاتەكەمان.
 ئاماژەی بەوەشكردوە، داوادەكەین لەنەتەوە یەكگرتوەكان هاوكاری ئۆكرانیا بكات، بەپێكهێنانی ئۆپراسیۆنێك بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی وڵاتەكەمان و ئامانج لەم ئۆپراسیۆنەش یارمەتیدانی هاوڵاتیانی وڵاتەكەمان بێت و چیتر لەوە زیاتر هاوڵاتیانمان نەبنە قوربانی.
سەرۆكی ئۆكرانیا جەختی لەوەشكردوەتەوە، لەم بارودۆخەی ئێستادا جیهان نابێت تەنها وەك تەماشاكارێك لەبارودۆخی وڵاتەكەمان بڕوانێت، بەڵكو دەبێت هاوكارو هەماهەنگی وڵاتەكەمان بێت تا روسیا پێكەوە رابگرین.


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو