روسیا: لەپێناو گەیاندنی هاوكاری مرۆیی شەڕ رادەگرین

  2022-03-05 10:52      294 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی چەند ناوچەو شارێكی ئۆكرانیا سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەو خۆراكیان لێبڕاوە، فەرمانی بەسوپای وڵاتەكەی كردوە كە شەر بۆ چەند كاتژمێرێك رابگرێت لەپێناو ئەوەی هاوكاری بگەیەنرێتە هاوڵاتیانی ئۆكرانیا، یان بەمەبەستی چونەدەرەوەی هاوڵاتیان لەناوچەكانی شەڕ.
بەپێی تۆڕی هەواڵی Sky News وەزارەتی بەرگری روسیا ئەمڕۆ شەممە رایانگەیاندوە، لە پێناو ئەوەی هاوكارییە مرۆیی و تەندروستییەكان بگەیەنرێنە هاوڵاتیانی ئۆكرانیا هێرشەكەیان بۆ چەند كاتژمێرێك رادەگرێن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەكاتژمێر 10:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هێزەكانیان تەقە و هێرشكردن رادەگرن لەپێناو ئەوەی رێكخراوە جیهانییەكان هاوكارییە مرۆیی و تەندروستییەكان بگەیەننە هاوڵاتیانی ئۆكرانیا، هێزەكانی روسیا لەو ماوەیەدا رێگە بەچونە دەرەوەی هاوڵاتیانی ئەو شارانە دەدەن كە دەیانەوێت شارەكان و ئەو ناوچانە جێبهێڵن كە شەڕ لەناویاندا بونی هەیە.
وەزارەتی بەرگری روسیا ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەم پێشنیارەی بەرپرسانی روسیا گەیەندراوەتە سەرۆكایەتی ئۆكرانیا و ئەوانیش رازیبونیان بۆ ئەو پێشنیارە دەربڕیوە، هەروەها رێكخراوە جیهانی و نێودەوڵەتییەكانیش كار لەسەر گواستنەوەی هاوكاری دەكەن بۆ شاری ئازۆڤ كە چەند رۆژێكە سەرچاوەی ئاوی پاك و كارەبایان لێبڕاوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو