نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرز بونەوە
2022-03-06 09:51     422 جار بینراوە      کۆمێنت
ئەمڕۆ لەبازارەكانی جیهادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 118 دۆلارو 1 سەنتە، هاوكات نرخی نەوتی تەكساسیش بە 115 دۆلارو 7 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
دوای بڕیارەكەی سەرۆكی رووسیا بەهێرشكردنە سەر ئۆكرانیا، ئەو وڵاتە لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریكا و جیهانەوە رووبەڕووی لێشاوێك لە سزای ئابووری بۆوە.
بازاڕەكانی جیهان گەورەترین كاردانەوەیان بەدەستپێكی شەڕی رووسیا پێشاندا، ئاستی پشكەكانی كۆمپانیاكانی تایبەت بەوزە دابەزینی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە.
بابەتی زیاتر