ئاژانسی وزە: كیێڤ و مۆسكۆ ڕێككەوتوون لەسەر سەلامەتی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئۆكراین

  2022-03-11 18:02      150 جار بینراوە        کۆمێنت

رافائیل گروسی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئاشكرایكرد، ئاژانسەكە سەركەوتوو بووە لە ڕێكخستنی گفتوگۆیەكی ڕاستەوخۆ لە نێوان مۆسكۆ و كیێڤ، سەبارەت بە ئاسایشی ئەتۆمی لە ئۆكراین.
گروسی لەڤیینەنا بەڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئامانجی سەرەكی لەدیدارەكە، بنیاتنانی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ بووە لەسەر ئاستێكی بەرز لەنێوان لێپرسراوانی ڕوسیا و ئۆكراین لە سەر دۆسیەی سەلامەتی ئەتۆمی.
بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئاماژەی بەوەشكرد، زۆر گرنگە لەھەنگاوە پێشنیازكراوەكاندا پەیامەكان بگەن بە ھەردوولا.
وتیشی، ھەنگاوەكان بەو ئاسانییە نەبووە، بەڵام بڕیارە دیداری دیكەش ئەنجام بدرێت، تەوەرەی سەرەكی گفتوگۆكانیش تایبەت بووە بەكاروبارە بنەڕەتییەكان، كە بڕیارە كاریان لەسەر بكرێت، لەبارەی پاراستنی ئاسایشی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئۆكراین.


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو