بایدن: شەڕی راستەوخۆی روسیا ناكەین

  2022-03-11 19:50      214 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكرد، كار لەسەر ئەوە دەكەن سزای زیاتر بەسەر روسیادا بسەپێنین و دەشڵێت، ئێمە شەڕی راستەوخۆی روسیا ناكەین لەناو ئۆكراينادا چونكە دەبێتە جەنگی جیهانی.
سەرۆكی ئەمریكا، لەبارەی سزاكانەوە رایگەیاند سزای دیكە و توندتر بەسەر روسیادا دەسەپێنن و ئەمریكا بازرگانییە هەمیشەییەكانی لەگەڵ روسیادا هەڵدەوەشێنێتەوە وبەوەش ئابوری روسیا دەكەوێتە ژێر هەڕەشەوە.
باسی لەوەشكردووە، لەناو هاوكارییەكاندا پارەو خۆراك و یارمەتی پێویستن بۆ گەلی ئۆكراينا و بۆ دەسەڵاتی وڵاتەكە بۆ ئەوەی پارێزگاری لەخۆیان بكەن.
ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ هەینی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، كە بەهۆی ئۆپەڕاسیۆنەكانی روسیا بۆ سەر وڵاتی ئۆكرايناوە زیاتر لەدوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار هاوڵاتی ئۆكراينى  ئاوارەبوون تائێستا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو