لێدوانی وتەبێژی یەکێتی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر
2022-03-13 16:17     576 جار بینراوە      کۆمێنت
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە پەرۆشیمان بۆ پاراستنی ئارامی وئاسایشی هەرێمی کوردستان، بە توندی ئیدانەی هێرشە موشەکیەکەی شەوی ١٢ی-١٣ی/٢٠٢٢/٣ دەکەین، کە جارێكی تر کرایەوە سەر چەند ناوچەیەکی شاری هەولێری پایتەخت . ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر جۆرە پەلامارێك بۆ سەر هەرێمی كوردستان بە هەوڵی تێكدانی ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری دادەنین. بۆیە ئەركی هەموو لایەكە پێكەوە هەوڵەکانمان بۆ ئارامی وسەقامگیر هەرێمی کوردستان وپاراستنی سەروەریی خاکی عیراق یەکبخەین.
ئەمین بابە شێخ
وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
٢٠٢٢/٣/١٣
بابەتی زیاتر