پەرلەمانتارە سەربەخۆكانی عیراق هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر كۆبونەوەی شەممە راگەیاند

  2022-03-24 21:01      663 جار بینراوە        کۆمێنت
دانیشتنێکی پێشووتری پەرلەمانی عیراق(ئەرشیف)

پەرلەمانتارە سەربەخۆكانی عیراق هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر كۆبونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ڕاگەیاند.
هادی سەلامی پەرلەمانتاری سەربەخۆی عیراق هەڵوێستی پەرلەمانتارە سەربەخۆكانی بەرامبەر كۆبوونەوەی شەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئاشكراكرد و رایگەیاند پەرلەمانتارە سەربەخۆكان ئامادەی ئەو كۆبوونەوەی پەرلەمان نابن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.
راشیگەیاند سەپاندنی یەك كاندید بۆ سەرۆكایەتی كۆمار كەهەڵوێستی جوداخوازی هەبێت و ئاماژەی تری لەسەربێت یەك ناگرێتەوە لەگەڵ ئەركەكانی سەرۆك كۆماری عیراق كەبەپێی دەستوور دیاری كراوە، هەربۆیە ئەوان وەك پەرلەمانتارە سەربەخۆكان بڕیاریاندا بەوەی ببنە ئۆپۆزسیۆنی ئەرێنی كەخزمەتی گەل دەكات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو