پەرلەمانتارێک: لەبەرامبەر بەشداری لە دانیشتنی پەرلەمان پێشنیازی پارە و پۆستیان بۆ کردووین

  2022-03-26 01:21      236 جار بینراوە        کۆمێنت
کۆبوونەوەیەکی پێشووتری پەرلەمانی عیراق

ئەحمەد رەحیم: لەبەرامبەر بەشداری لە دانیشتنی پەرلەمان پێشنیازی پارە و پۆستیان بۆ کردووین.
ئەحمەد رەحیم ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، لەبەرامبەر قایلکردنیان بە بەشداری لە دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار پێشنیازی پارە و پۆست خراوەتەبەردەم پەرلەمانتارە سەربەخۆکان.
ئەو پەرلەمانتارە لە لێدوانێکدا بۆ بەغداد ئەلیەوم ئاماژەی بەوەشکردووە، لەپێناو تەواوکردنی رێژەی یاسایی دانیشتنەکە، سیاسەتی گێزەر و تێڵا پەیڕەو کراوە، واتە بە هەڕەشە و بەرتیل دەیانەوێت رێژەی یاسایی تەواو بکەن.
جەختیشی کردەوە، ئەوەی کە هەندێک لە پەرلەمانتاران بچنە ژێرباری ئەو گوشارانەوە پیرۆزی پەرلەمان خەوشدار دەکات، بەو پێیەی باڵاترین دەسەڵاتی یاسادانانە و وێنای ئیرادەی هاووڵاتیان دەکات .
پێشتریش خالید عوبێدی، ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەکردبوو، لە بەرامبەر بەشداریکردنیان لە دانیشتنی رۆژی شەممەی پەرلەمان پێشنیازی بەرتیلیان بۆ کراوە و لەو بارەوە رایگەیاندوە: "یەکێکی تر لە گاڵتەجاڕییەکانی چاکسازی ئەوەیە پێشنیازی بەرتیلیان خستووەتە بەردەممان بۆ ئەوەی بەشداری لە دانیشتنی پەرلەمان بکەن".
جەختیشی کردبووەوە: "ناپاکی لە سوێندەکەیان ناکەن و شەرعیەت و رەوایەتی بە گەندەڵکاران نابەخشن".

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو