خولێكی نوێی دانوستانەكانی رووسیاو ئۆكراین لە ئیستەنبوڵ دەستیپێكرد

  2022-03-29 13:23      230 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ 29ـی ئادار، كۆبوونەوەی وەفدی دانووستانكاری ئۆكرایناو رووسیا لەشاری ئیستانبوڵ دەستیپێكرد.
ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 10:30ـی بەیانی، وەفدی دانوستانكاری رووسیاو ئۆكراینا لەلایەن سەرۆكی توركیا پێشوازیان لێكرا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا لەدانووستانی نێوان هەردوو وڵاتەكەدا باسی لەوەكرد كە هیچ لایەنێك لەهاوكێشەی ئاشتیدا نابێتە دۆڕاو، جەختی لەوەشكردووە، درێژەدان بەو جەنگەی لە 24ـی شوباتەوە دەستیپێكردوە لە قازانجی كەسدا نییە.
رۆژی 24ی شوباتی رابردوو، رووسیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی بۆسەر خاكی ئۆكراینا دەست پێكرد، ئەمەش كاردانەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێناو ژمارەیەك لەوڵاتان سزای ئابووری و دارایی قورسیان بەسەر مۆسكۆدا سەپاند.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو