سەدر رێگەی دایە چوارچێوی هەماهەنگی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێکبهێنن

  2022-03-31 22:38      229 جار بینراوە        کۆمێنت
موقتەدا سەدر

موقتەدا سەدر رێگەی دایە چوارچێوی هەماهەنگی هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنەکانی تر دروست بکات، بێ رەوتی سەدر، بۆ ئەوەی ئەوان حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێکبهێنن.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی ئادار، موقتەدار سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، لە تویتێکدا رایگەیاند، بۆ ئەوەی عیراق بێ حکومەت نەبێت کە سەرەنجام خراپبوونی دۆخی ئابووری و خزمەتگوزاری لێدەکەوێتەوە، بوار دەداتە چوارچێوی هەماهەنگی هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنەکانی تر دروست بکات، بێ رەوتی سەدر، بۆ ئەوەی ئەوان حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێکبهێنن.
ئەوەش دوای ئەوەدێت کە سەدر و هاوپەیمانییە سێ لایەنییەکەی لەماوەی رابردوودا نەیانتوانی دەنگی پێویستی پەرلەمانتاران مسۆگەر بکەن، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرەنجام پێکهنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو