موسەننا ئەمین: ئەوانەی بەشداری كۆبونەوەی ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریان نەكردوە سزا دەدرێن

  2022-04-04 13:59      326 جار بینراوە        کۆمێنت

پەرلەمانتارێكی عيراق ئاشكرایكرد، ئەو ئەندامانەی بەشداری كۆبونەوەی ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریان نەكردوە سزا دەدرێن.
(موسەننا ئەمین) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عيراق راگەیاند، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران مافی ھەیە لەھەر لیژنەیەكدا بیەوێت بەشداری بكات، لە خولەكانی رابردوشدا میكانیزمی بەشداریكردن لەلیژنەكان بەشێوەیەك بوو كە داوا لەفراكسیۆنەكان دەكرا ناوی ئەندامەكانیان بنێرن بۆ لیژنە ھەمیشەییەكان و دواتر لەنێوان كوردو سوننە و شیعە بەشێوەیەكی یەكسان دابەش دەكرا.
ئاماژەی بەوشكرد،  ئێستا تەنھا ئەو فراكسیۆنانەی بەشداری دانیشتنەكانیان كردوە ناویان لەلیژنە ھەمیشەییەكانیاندا ھەیە، ئەو نەریتەش جۆرێكە لە سزادان و قۆڵبادان، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانیش مافی نییە ئەو كارە بكات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو