مستەفا كازمی : پێویستە رێگری بكرێت لەدووبارە گەشەكردنی داعش

  2022-04-10 22:11      67 جار بینراوە        کۆمێنت

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق پێشوازیكرد لەژەنڕاڵ مایكل كوریلا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا و وەفدی یاورەی و هەردوولا گفتوگۆیان كرد دەربارەی بەردەوامی جەنگی دژی تیرۆر و پتەوكردنی هەماهەنگی ئەمنی هاوبەش.
لەدیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی هاریكاری ئەمنی و سەربازی لەنێوان عیراق و ئەمریكا و كۆی پێشهاتەكانی جەنگی دژی تیرۆر و ڕاوەدونانی پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و ئۆپراسیۆنی هێزە عیراقیەكان، لەو چوارچێوەیەدا مستەفا كازمی ئاماژەیكرد بەپێویستی رێگرتن لەدووبارە گەشەكردنی شانەكانی داعش و كردنەوەی شوێن پێ و هەڕەشەكردن لەئاسایشی عیراقیەكان و ناوچەكە.
لای خۆیەوە ئەو ژەنراڵە ئەمریكیە ستایشی ئاستی جەنگی هێزە عیراقیەكانی كرد لەگەڵ زیادبوونی ئاماژەكانی ئەدا و توانایان بۆ جێبەجێكردنی ئەركە مەیدانیە نوێیەكان و بەگەڕخستنی توانای ئاسمانی.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو