لەسەر ھێرشەکانی تورکیا، فوئاد حسێن بانگھێشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکرێت

  2022-04-24 10:34      115 جار بینراوە        کۆمێنت

لەسەر ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بانگھیشتی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشتی حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  و لەسەر داوای سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر ئەنجام دەدرێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی حاکم زاملی لەکۆبوونەوەکەدا ھەریەک لە فوئاد حسێن و نزار خەیروڵا بریکاری پێشکەوتووی وەزارەتی دەرەوە بەشداری دەکەن و تێیدا تاووتوێی ھێرشەکانی تورکیاو ئێران دەکرێت بۆ سەر خاکی عێراق .

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو