ئەمڕۆ سەرۆكی نوێی فەرەنسا یەكلا دەبێتەوە

  2022-04-24 10:43      479 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ 48 ملیۆن و 700 هەزار دەنگدەری فەرەنسی بۆ یەكلاكردنەوەی سەرۆكی نوێی ئەو وڵاتە دەچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان.
لەسەعات 8 ی بەیانی ئەمڕۆ بە كاتی پاریس 48 ملیۆن و 700 هەزار دەنگدەری فەرەنسا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ دەچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و بەپێی ڕاپرسییەكان ماكرۆن لەپێش ماری لۆپێنەوەیە.
ڕۆژی 10-4-2022 هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی فەرەنسا بەڕێوەدەچوو و هیچ یەك لە كاندیدەكان نەیانتوانی دەنگی پێویست بهێنن بۆیە هەریەك لە ئیمانویل ماكرۆن و ماری لوپێن كەوتنە خولی دووەمی هەڵبژاردنەكان و ئەمڕۆ یەكلادەبێتەوە كە لەنێوان ئەم دوو كاندیدە كامیان دەبنە سەرۆكی داهاتووی فەڕەنسا.
لەهەڵبژاردنی خولی یەكەم ماكرۆن 28 % دەنگەكان و لوپێن 24% دەنگەكانیان بەدەستهێنابوو.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسەكان پێدەچێت هەڵبژاردنەكەی ئەمڕۆ بە قازانجی ماكرۆن كۆتایی پێبێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو