حەلبوسی: نابێت ئاسایشی هاووڵاتیان لەژێر هیچ فشارێكی سیاسیدا پشتگوێ بخرێت

  2022-04-26 10:57      76 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، هەڕەشەی چاوخشاندنەوە بە بەشدارییكردن لەپڕۆسەی سیاسی دەكات و رایدەگەیەنێت، نابێت ئاسایشی هاووڵاتیان لەژێر هیچ فشارو مانۆڕێكی سیاسیدا پشتگوێ بخرێت.
محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، كاری سیاسی بەبنەمای نەگۆڕو رەوشت بەڕێوەدەبرێت و نابێت لەژێر هیچ فشارو مانۆڕێكی سیاسی، ئاسایشی هاووڵاتیان پشتگوێ بخرێت و پشێوی لەناو خەڵكدا بڵاو بكرێتەوە، وتیشی: هەڵوێستی جدی و یەكلایەنە وەردەگرن، لەهەموو بەشداریكردنێك لەپڕۆسەی سیاسی، بە لەبەرچاوگرتنی هەژموونی چەكدارە نایاساییەكان و دەستگرتنیان بەسەر ئاسایشی وڵات و هەوڵە بەردەوامەكانیان بۆ لاوازكردنی یاسا.
ئاماژەی بەوەشكرد، زوو یان درەنگ ئەوانەی تاوانیان بەرامبەر مافی هاووڵاتیان كردبێت و سامانیان تاڵانكردبن سزا دەدرێن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو