محەمەد حەلبوسی بەسەرۆكایەتی وەفدێك دەگاتە تاران
2022-04-27 10:31     117 جار بینراوە      کۆمێنت
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر بانگهێشتی سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئێران، ئەمڕۆ بەرەو تاران بەرێدەكەوێت و لەسەردانەكەیدا چاوی بەسەرۆك كۆماری ئێران دەكەوێت.
نوسینگەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 27-4-2022، محەمەد حەلبوسی بەسەرۆكایەتی وەفدێك دەگاتە تارانی پایتەختی ئێران، رونیشیكردۆتەوە، سەردانەكە لەسەر بانگێشتنامەی محەمەد باقر قالیباڤ، سەرۆكی پەرلەمانی ئێرانە.
ئاشكراشیكردووە، كۆبوونەوە لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی ئێران و ژمارەیەك لەگەورە بەرپرسانی وڵاتەكە بەشێك لەبەرنامەی كاری سەردانەكە پێكدەهێنێت.
لەدوای رووداوی هێرشە موشەكیەكەی سەر شاری هەولێر، ئەمە یەكەمین سەردانی بەرپرسانی عیراقە بۆ ئێران لەسەرئاستی سەرۆكایەتییەكان.
بابەتی زیاتر