ئێران ئەجێندای سەردانەكەی حەلبوسی بڵاودەكاتەوە

  2022-04-27 13:35      213 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ 27-4-2022 محەممەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەیاوەری وەفدێك گەیشتە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران، لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئەو وڵاتە كۆبۆوە.
بەپێی میدیای رەسمی ئێران، محەمەد حەلبوسی و وەفدی یاوەری لەكاتی گەیشتنی بۆ فڕۆكەخانەی مێهرئاباد، لەلایەن عەلی نیگزاد سەمرین جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی پێشوازی لێكرا.
بڕیاریشە لەسەردانەكەیدا كە یەك رۆژ دەخایەنێت، حەلبۆسی لەگەڵ سەرۆك و سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی و وەزیری دەرەوەو سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران كۆببێتەوە.
سەردانەكەی حەلبوسی بۆ تاران بەهۆی پرۆتۆكۆلە تەندروستییەكانی هەردوو وڵات و نەخۆشیی محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی بۆ ماوەی مانگێك دواخرا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو