هەڵوێستی یەكێتی و عەزم بەرامبەر دەستپێشخەرییەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی

  2022-05-08 10:17      196 جار بینراوە        کۆمێنت

یەكێتی و هاوپەیمانی عەزم پشتیوانی خۆیان بۆ دەستپێشخەرییەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیاند.
یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و هاوپەیمانی عەزم لەراگەیەندراوێكدا باسیان لەوەشكردوە، پشتیوانی دەستپێشخەرییەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەن بۆ كۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی كە ماوەیەكی زۆری خایاندوە، ئەوەش كاریگەری لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی بەشێوەیەكی راستەوخۆ داناوە.
ئاماژە بەوەش دەكەن، هەردولایەن جەخت دەكەنەوە لەسەر رەچاوكردنی پشك و بەركەوتەی پێكهاتەكانی گەلی عێراق لەپێكهێنانی حكومەت لەوانەش هەڵوێستی ئەرێنی هەموان لەسەر كاندیدی فراكسیۆنی زۆرینە بۆ پێكهێنانی حكومەت بە قبوڵكردن یان رەتكردنەوەی كاندیدەكە بەهۆكاری بابەتی و لەسەر بنەمای شیاوبونی، هەروەها تەئكید لەسەر مافی قەرەبوكردنەوەی پارێزگا زیانبەركەوتوەكان لەئەنجامی شەڕی تیرۆر، چارەسەری كێشەی چەك لەدەرەوەی دەوڵەت و ناوەندێتی بڕیار لەلای فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان دەكەنەوە. پەیوەست بەپۆستی سەرۆك كۆماری عیراقیش هەردوو لا دەڵێن، دوپاتیدەكەنەوە لەسەر گرنگی پاراستنی مافە دەستورییەكان و مافە نیشتیمانییەكانی لایەن و پێكهاتەكان كە بەهەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دەستپێدەكات، ئەو پۆستەش پشكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە، دواتریش پێكهێنانی حكومەت، پەسەندكردنی بودجە و دەرچواندنی ئەو یاسایانەی گرنگ و پێویستن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو