قوباد تاڵەبانی: ئامارەكانی تالاسیمیا ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە
2022-05-08 13:28     139 جار بینراوە      کۆمێنت
جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، سەردانی سەنتەری چارەسەری تووشبووانی تالاسیمیای لە سلێمانی كرد و نەخۆش و كەسوكارەكانیانی بەسەركردەوە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، سەردانی سەنتەری چارەسەری تووشبووانی تالاسیمیای لەسلێمانی كردو نەخۆش و كەسوكارەكانیانی بەسەركردەوە، راشیگەیاند، بەھەوڵی پزیشكان و ھۆشیاركردنەوەی ھاووڵاتیان، ئامارەكانی تالاسیمیا ڕووی لەكەمبوونەوەی بەرچاو كردووە.
قوباد تاڵەبانی، لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، ئامارەكانی تالاسیمیا بەتایبەت لەسلێمانی، لەمساڵدا بەراورد بەساڵی ٢٠٠٦ كەمیكردووە، ئەوەش بەھەوڵی پزیشكان و ھۆشیاربوونەوەی ھاووڵاتیان لە نەخۆشییەكە، وتیشی، ئەمساڵ تەنھا ٢ بۆ ٣ حاڵەتی تالاسیمیا تۆماركراوەو تاكو ھۆشیاری ھاووڵاتیانیش لەتالاسیمیا زیاتر بێت، ئامارەكانی نەخۆشیەكە كەمتر دەبنەوە.
بابەتی زیاتر