ئاراس محەمەد ئاغا :ھاتووینە خزمەتتان بۆ بەردەوامیدان بە رێبازی سەرۆک مام جەلال

  2022-05-09 22:28      162 جار بینراوە        کۆمێنت

ئاراس محەمەد ئاغا :ھاتووینە خزمەتتان بۆ بەردەوامیدان بە رێبازی سەرۆک مام جەلال

ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەلبەندی حەوتی موسل بەیاوەری شاندێکی باڵای مەلبەند ئەمڕۆ دووشەمە  ٩ی ٥ی  ٢٠٢٢، سەرەدانی کۆمیتەکانی ئەلقوش و موسلی کرد رایگەیاند: پێویستە رێکخستنەکانتان تۆکمەتر بکەن و خۆتان گورج بکەنەوە بۆ قۆناغی ئایندەی ئەرکە حزبیەکانتان لەپێناو بەهێزترکردنی یەکێتی و کارکردن لەسەر بەدەنگەوەچونی داواکاری کادران.
ئەم قسانەی ئاراس محەمەد ئاغا لەکۆبونەوەی لەگەل ئەنجومەنی ھەردوو کۆمیتەی ئەلقوش و یەکی موسل دێت  لەچوارچێوەی دوایین گۆڕانکارییە رێکخستن و رێکخراوەییەکاندا بۆ کادرانی ھەردوو کۆمیتە روونکردەوە. وتی ھاتووینە خزمەتان بۆ بەردەوامی دان بە رێبازە پیرۆزەکەی سەرۆک مام جەلال 
لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا باسی کارو چالاکیانی ھەردوو کۆمیتە و پارێزگای موسل بەگشتی کرا لە رووی کۆمەلایەتی و خزمەتکوزاری و ئەمنی و لەسەروی ھەموویان داواکاری ھاولاتیانی شارەکە و گەشەپێدانی کاروباری حزبی لە شارەکەدا بۆ ئەوەی بتوانین لەگەل دامودەزگاکانی حکومەت چارەسەری گونجاو بۆ داواکاری ھاولاتی شارەکە جێ بەجی بکەین
لێپرسراوی مەلبەندی حەوتی موسل جەختی لەوە کردەوە هیواخوازین هەمووان پێکەوە کار بکەن بۆ سەرخستنی کاروباری رێکخستن و چارەسەرکردنی کێشە و کەموکوڕییە کەڵەکەبووەکان لەم دەڤەرە ، بۆ ئەوەش لەلێهاتوویی و دڵسۆزی بەرپرسی کۆمیتەکان و کادرانمان دلنیاین  پاڵپشتان و پشتیوانی بەردەوام دەبین.

نوسینگەی راگەیاندنی لێپرسراوی مەلبەند

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو