سە‌رۆكی نوێی دە‌ستە‌ی گشتیی ناوچە‌ كوردستانییە‌كانی دە‌رە‌وە‌ی ئیدارە‌ی هە‌رێم دە‌ستبە‌كار بوو

  2022-05-10 11:59      193 جار بینراوە        کۆمێنت

بە‌ئامادە‌بوونی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، فە‌همی بورهان وە‌ك سە‌رۆكی نوێی دە‌ستە‌ی گشتیی ناوچە‌ كوردستانییە‌كانی دە‌رە‌وە‌ی ئیدارە‌ی هە‌رێم دە‌ستبە‌كاربوو.
ئەمڕۆ سێ شەممە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٢ لە‌مە‌راسیمێكدا، قوباد تاڵە‌بانی سوپاسی دكتۆر عبدالحە‌كیم خە‌سرە‌وی كرد كە لە‌ماوە‌ی رابردوو سە‌رباری كارە‌كانی خۆی، ئە‌ركی راپە‌ڕاندنی كاروبارە‌كانی ئە‌م دە‌ستە‌یە‌شی گرتبووە‌ ئە‌ستۆ.
ئاماژە‌ی بە‌وەشدا كە‌ سە‌رۆكی دە‌ستە‌ی نوێ كە‌سێكی بە‌توانایەو چاوەڕێی ئە‌وە‌ی لێدە‌كرێت كە‌ رۆڵی كاریگە‌ر ببینێت لە‌جێبە‌جێ كردنی ئە‌و ئە‌ركە‌ی سە‌رشانیدا.
دواتر فە‌همی بورهان ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا كە‌ جێی متمانە‌ی هە‌موولایە‌ك دە‌بێت و بە‌هە‌موو توانایە‌كییە‌وە‌ كار دە‌كات بۆ سە‌رخستن و بە‌جێ گە‌یاندنی ئە‌ركە‌كانی ئە‌م دە‌ستە‌یە‌.
لە‌مە‌راسیمە‌كە‌دا، وە‌زیری پلاندانان و سە‌رۆكی دیوانی سە‌رۆكایە‌تی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و بە‌رپرس بە‌ش و هۆبە‌كانی دە‌ستە‌ی ناوچە‌ كوردستانییە‌كانی دە‌رە‌وە‌ی هە‌رێم ئامادەبوون.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو