بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ جەنەڕاڵ جۆن برێنن، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کۆبووەوە

  2022-05-11 20:25      106 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ جەنەڕاڵ جۆن برێنن، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کۆبووەوە.

لە دیدارێکدا کە وەھاب ھەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی ھێزەکانی دژەتیرۆر ئامادەیبوو گفتوگۆ لەبارەی ھەماھەنگیی نێوان دەزگا ئەمنییەکانی ھەرێم و عێراق کرا و ستراتیژی نوێی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش تاوتوێکرا.

لە دیدارەکدا جەخت لە فراوانکردنی پەیوەندی و هاریکارییە سەربازی و هەواڵگرییەکان کرایەوە لە نێوان هەرێم، عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش لە وڵاتدا.

لە بەرامبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی لە جموجۆڵی پاشماوەکانی داعش کرد لە عێراق بەتایبەت لە ناوچە دابڕێندراوەکانی کوردستان و ئاماژەی بەوەکرد، هەماهەنگی نێوان هێزەکانی هەرێم و عێراق، کردەی سەربازیی هاوبەش و چالاککردنی ژووری ئۆپەراسیۆن، فاکتەری گرنگی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەن و بۆ ئەمەش پێویستمان بە لێکتێگەیشتن و ستراتیژی هاوبەش هەیە. دەبێت هەماهەنگییەکان بەردەوامبن و هەموو هەوڵەکانمان لەپێناو پاراستنی ژیان و ئارامیی خەڵکدا بێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو