دەرباز کۆسرەت رەسول پێشوازی لە کونسوڵی گشتی بەریتانیا دەکات
2022-05-11 21:21     96 جار بینراوە      کۆمێنت
دەرباز کۆسرەت رەسول پێشوازی لە کونسوڵی گشتی بەریتانیا دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٥/١١ لە شاری هەولێر دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی کرد لە دەیڤد هەنت کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان.
دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان، دیدگاو ستراتیژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ چۆنیەتی حوکمڕانی لە عێراق و پێکهێنانی حکومەتی عێراقی بە لەبەرچاوگرتنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد تەوەری کۆبوونەوەکە بوون و هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوە کرد.
بابەتی زیاتر