بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیکرد لە باڵیۆزی روسیا

  2022-05-12 19:15      108 جار بینراوە        کۆمێنت
لایەنێک لە دیدارەکە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیكرد لە ئیلبروس كوتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عێراق.
‏‎لە دیدارێكدا كە شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ و ئەمین بابەشێخ، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان ئامادەیبوون گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئەمڕۆی عێراق و هەرێم و كێشە سیاسییەكانەوە كرا.
‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی خۆی سەبارەت بەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی لە عێراق دروستبووە راگەیاند و وتی، لەسەرەتاوە یەكێتی لەگەڵ لێكتێگەیشتن و تەوافوقی سیاسیی بووە. چونكە دۆخی ئەمڕۆی عێراق بەجۆرێكە كە نابێت هیچ هێز و لایەنێك پەراوێز بخرێن. ناكرێت بەناوی زۆرینەوە وڵات بەرەو ئاقارێكی خراپ ببرێت و هەموو هەوڵێكیش لە دەرەوەی ئەم ئیرادە نیشتمانییە بێئەنجام دەبێت.
‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكرد تاوەكو ئێستاش كات ماوە بۆ گفتوگۆ، دەبێت لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە كێشەكان چارەسەر بكەین و حكومەتێكی خزمەتگوزار پێكبهێنین كە وڵات بەرەو سەقامگیری سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتی ببات. ئەمەش ئامانجی ئێمە بووە و هەموو هەوڵەكانمان لەو پێناوەدا بووە.
‏‎ھەر لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان كرایەوە بەجۆرێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی هەردوولا بكات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو