خالید شوانی لەگەڵ کونسوڵی بریتانیا لەهەرێم کۆبووەوە

  2022-05-12 20:26      96 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە دیدارەکە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئایار، خالید شوانی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی عیراقی فیدراڵ پێشوازیکرد لە (دیڤێد ھەنت )کونسوڵی گشتی بریتانیا لە ھەرێمی کوردستان.
لە دانیشتنێکدا کە  (کارۆلین مانوھان) بەرپرسی بەشی سیاسی کونسوڵخانە ئامادەی بوو، دوا  گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو ئاستەنگ و کێشەکانی بەردەم دروستکردن و پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق خرایە بەرباس و تەئکید لە چارەسەری ناکۆکییەکان کرایەوە بە دیالۆگ و لەرێگەی ئاشتیانەو لێک تێگەیشتنی سەرجەم لایەنەکان.
ھەنگاوەکانی گفتوگۆو دانوستان لە نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عیراقی فیدراڵ، تەوەرێکی تری دانیشتنەکە بوو ، کە جەخت لەسەر بەرێوەچوون و دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو کرایەوە لە چوارچێوەی دەستووری عیراقدا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو