بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەكی بڵاوكردەوە

  2022-05-13 19:08      108 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، بۆ كۆچی دوایی  شێخ خەلیفە بن زاید ئالنەهیان، سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵە و گەلی ئیمارات دەكات.
دەقی پرسەنامەكە...
 بەداخ و خەمێكی قووڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاوەنشكۆ شێخ خەلیفە بن زاید ئالنەهیان، سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات-مان پێگەیشت.
‏‎بەناوی خۆم و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و گەلی ئیماراتی خۆشەویست دەكەین. خۆمان بە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیە دەزانین و لەخوای بەخشندە داواكارین رۆحی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە هەموولایەك ببەخشێت.
‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‏‎١٣ی ئایاری ٢٠٢٢

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو