نەخۆشخانەکانی شەهید شێرەی نەقیب و شەهید خالد گەرمیانی فراوان دەکرێن
2022-05-19 19:39     92 جار بینراوە      کۆمێنت
نەخۆشخانەکانی شەهید شێرەی نەقیب و شەهید خالد گەرمیانی فراوان دەکرێن
بەسەرپەرشتی رێکخراوی (GIZ)ی ئەڵمانی، نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب لەکەلار و شەهید خالد گەرمیانی لە کفری، فراوان دەکرێن.
بێستون ژاڵەیی بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە ئیدارەی گەرمیان بەگەلی کوردستانی راگەیاند، بەهەماهەنگی لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتیمان و لەسەر ئەرکی رێکخراوی (GIZ)ی ئەڵمانی، بەچاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، ئەو دوو نەخۆشخانەیە فراوان دەکرێن.
ووتیشی، پرۆژەکە بە گوژمەی زیاتر لە ١٦٧ ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت و لە ئێستاشدا کارەکانی دەستپێکردووە.
بابەتی زیاتر