ئاراس محەمەد ئاغا : پێویستە دەرگای بارەگا و کۆمیتەکان کراوەبن بۆ خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتیان

  2022-05-23 21:39      166 جار بینراوە        کۆمێنت

ئاراس محەمەد ئاغا : پێویستە دەرگای بارەگا و کۆمیتەکان کراوەبن بۆ خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتیان

دەڤەری زومار رۆژئاوای دیجلە

ئەمرۆ رۆژی دوو شەمە  ٢٣-٥-٢٠٢٢ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی ولێپرسراوی مەلبەندی حەوتی نەینەوا بەیاوەری شاندێکی باڵای مەلبەند کۆمیتەکانی زومار و بەردیەی و ئازادی لە رۆژئاوای دیجلە بەسەرکردەوە و لەلایەن لێپرسراوی ھەرسێ کۆمیتە و کارگێرو ئەندامان پێشوازی کرا 
ھاوکات لە کۆبووەیەکدا لەگەلیان لێپرسراوی مەلبەندی حەوتی نەینەوا بە بەرپرسانی کۆمیتەی وت : پێویستە بە بەردەوامی و لەھەموو کات و ساتێکدا دەرگای بارەگا و کۆمیتەکان کراوەبن بۆ خزمەتکردن و گوێگرتن و جێ بەجێ کردنی کێشەو گرفتی ھاوڵاتیان ، ھاوکات  ئاراس محەمەد ئاغا راشیگەیاند : زۆر گرنگە لەم قۆناغەدا بەدەم داواکاری ھاوڵاتیان بچن و یارمەتیان بدەن دوور لەوەی بزانن ئاین و نەتەوە و رەگەزیکە چونکە ئەمە رێبازی  راستەقینەی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال یەکێتی ھەمیشە لە خزمەتی خەلک دایە بۆیە پێویستە زیاتر خزمەتی ھاوڵاتی بکەین 
تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەی لێپرسراوی مەلبەند تایبەتکرابوو بە کاروباری حزبی و چالاکیەکانی کۆمیتەکان پێ راگەیاندن دەبێت کاروچالاکیەکانتان زیاتر بکەن بە ئامانجی بەستی پەیوەندی بە ھاولاتیان ئەوە لە رێگەی چارەسەرکردنی کێشەو گرفتیان و گرنگی دان بە بەھرەو لیھاتووی کەسانی شارەزا لەچ تەمەنێك دابن و دۆزینەوەی کار بۆیان و پالپشتی کردنیان بەمەش دەتوانن زۆرترین خەلک بۆ یەکیتیەکەتان کۆبکەنەوە 
لێپرسراوی مەلبەندی حەوتی نەینەوا لە درێژەی سەرەدانەکەی بۆ دەڤەرەکە سەرەدانی گۆری دایکی شەھیدی مەفرەزە سەرەتاییەکان شەھید ئێبراھیم عەزۆی  و چەندین کەسی تری دەڤەرەکە کرد و سورەتی فاتیحەیان لەسەر گۆرەکەی خوێند و چەندین کەسایەتی دەڤەرەکەشیان بەسەرکردەوە لەوانەش حاجی فەیسەل ئاغا گەرگەری بنەمالەی دیاری دەڤەری زومار ورژئاوای دیجلە .

نوسینگەی راگەیاندنی لێپرسراوی مەلبەند

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو