قوباد تاڵەبانی هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی رزگار ساڵح شەمساوایی دەردەبڕێت
2022-05-25 14:06     107 جار بینراوە      کۆمێنت
پرسەنامە و هاوخەمی
بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵ رزگار ساڵح شەمساوایی، قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو کردووە، ئەمە دەقەکەیەتی:
*هەڤاڵی بەڕێز كاك عیزەت شەمساوایی*
*بەرێزان خێزان و خانەوادەى کۆچکردوو *
بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی ھەڤاڵ (رزگار ساڵح ئەحمەد) شەمساوایی، نیگەران و دڵگران بووم.
كۆچكردوو لەبنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری گەلەكەمانە كە چەندین قوربانییان لەپێناوی مافە ڕەواكانی داوە، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەى خۆتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هیواخوازم ئەمە دوا ناخۆشیتان بێت.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال
بابەتی زیاتر