راگه‌يه‌ندراوى هاوبه‌شى كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سياسيى یەکێتی و پارتى
2022-05-25 15:17     167 جار بینراوە      کۆمێنت
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، راگەیەندراوێک سەبارەت بەناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوبووەوە، ئەمە دەقەکەیەتی:
ئه‌مڕۆ چواشه‌ممه 25/5/2022 له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سياسيى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕاشكاوانه په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا و دۆخى ئێستاى عيراق و هه‌رێمى كوردستان و زه‌مينه‌ى هاريكاريى هاوبه‌ش و كارى پێكهوهيى، تاوتوێ كرا.
هه‌ردوولا جه‌ختيان كرده‌وه كه دواى ده‌ستپێشخه‌رى و سه‌ردانى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ سلێمانى، زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار بۆ گفتوگۆ و ئاساييكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و كاركردن بۆ گێڕانه‌وه‌ى متمانه‌ى نێوان هه‌ردوولا و هاريكاريى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان له ڕێگه‌ى لێكگه‌يشتن و گفتوگۆوه، هاتووه‌ته ئاراوه.
هه‌ردوولا بڕياريان دا كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كانى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سياسيى پارتى و يه‌كێتى وه‌ك پره‌نسيپى كارى پێكهوهيى به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها ليژنه‌يه‌كى هاوبه‌شى مه‌كته‌بى سياسيى هه‌ردوولا بێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له هاوكارى و پاڵپشتيى هه‌ردوولا بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كورستان و داموده‌زگا شه‌رعييه‌كانى و به‌رده‌واميى ڕاگرتنى هه‌ڵمه‌تى ڕاگه‌ياندنى دژ به يه‌كتر كرده‌وه.
بابەتی زیاتر