پرسەنامەیەک لە بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە
2022-05-25 21:46     152 جار بینراوە      کۆمێنت
پرسەنامە و هاوخەمی
بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵ رزگار شەمساوایی، بافڵ جەلال تاڵەبانی ، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو کردووە، ئەمە دەقەکەیەتی
بەڕێز کاک عێزەت شەمساوایی، تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین.
بە خەمێكی قووڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ (رزگار شەمساوایی) برای بەڕێزتان و لێپرسراوی كۆمیتەی شارباژێڕم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزت و بنەماڵە خەباتگێڕەكەتان دەكەم كە نموونەی تێكۆشان و قوربانیدانن لەپێناو خاكی كوردستان. لەخوای گەورە داواكارم رۆحی كۆچكردوو شاد بكات و سەبووری بە هەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢
بابەتی زیاتر