وەفدێكی باڵای یەكێتی بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغدا
2022-06-14 11:24     251 جار بینراوە      کۆمێنت
ئەمڕۆ سێشەممە 14-6-2022، وەفدێكی باڵای یەكێتی بەسەرۆكایەتی، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەیشتە بەغدا.
سەردانی وەفدەكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوكاتە لەگەڵ پێشهاتەكانی چەند رۆژی رابردوو و دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر لەئەنجومەنی نوێنەران.
هەفتەی رابردوو بافڵ جەلال تاڵەبانی بەسەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی بەغدای كردو زنجیرەیەك كۆبوونەوەو دیداری سیاسیی لەگەڵ لایەنە عیراقییەكان ئەنجامدا.
كۆبوونەوەو دیدارەكان پەیوەست بوون بەپرۆسەی سیاسیی عیراق و تاوتوێكردنی هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق.
بابەتی زیاتر