دەرباز کۆسرەت رەسول هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیللی دەردەبڕێت

  2022-06-20 17:21      118 جار بینراوە        کۆمێنت

دەرباز کۆسرەت رەسول هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیللی دەردەبڕێت

بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری هونەرمەندی گەورە مامۆستا محەمەد ئەحمەد ئەربیللی


بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەو ناسراوی کورد محەمەد ئەحمەد ئەربیللی-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیللی یەکێک بوو لە هونەرمەندە گەورەکانی کوردو دەنگێکی دیارو بەسۆزی هەولێر بوو، بە دەنگە زوڵاڵ و خۆشەکەی خزمەتێکی یەکجار گەورەی هونەری کوردی کردو بەشێک بوو لە کلتووری هەولێر، بەداخەوە ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە گەورەیەمان بیست.
پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادەو کەسوکاری هونەرمەندی کۆچکردوو دەکەم و هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووریتان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

دەرباز کۆسرەت رەسول
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو