قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی عەبدوڵا وسو دەكات

  2022-06-21 12:37      93 جار بینراوە        کۆمێنت

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال، بۆ كۆچی دوایی عەبدوڵا وسو پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی دەكات. ئەمەش دەقەكەیەتی:
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو كاك عەبدوڵا وسو
بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی (عەبدوڵا وسو)ی باوزێ، نیگەران و دڵگران بووم. 
كۆچكردوو تێكۆشەرو پێشمەرگەی دێرین و كەسایەتیەكی خۆشەویستی ناو خەڵك بوو، بەم بۆنە غەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی خۆتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەم و هیواخوازم ئەمە دواناخۆشیتان بێت. 
خوای گەورە لە كۆچكردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەخۆتان و خانەوادە نیشتمانپەروەرەكەتان ببەخشێت. 
‏‎انا لله و انا الیە راجعون 
‏‎قوباد تاڵەبانی
‏‎‏‎سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو